نرخی نه‌وت و زێڕ زیاتر به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت نزیكبووه‌ته‌وه له 64 دۆلار، هاوكات نرخی زێڕ زیاتر به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی ئایاری 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 63 دۆلار و 91 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 63 دۆلار و 29 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 61 دۆلار و دوو سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 60 دۆلار و 35 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی زێڕ به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه به‌جۆرێك یه‌ك ئۆنسه زێڕ به سێ هه‌زار و 326 دۆلاره.
AM:08:12:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت