شاره‌زایه‌كی ئابووری هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی عێراقی بواری ئابووری پێیوایه كه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار وتووێژه‌كانی ئه‌مریكا و ئێرانه.
نه‌بیل ئه‌لمه‌رسومی شاره‌زای عێراقی بواری ئابووری له پۆستێكدا له‌ژێر ناوی "دیناری عێراقی له نێوان ئه‌مریكا و ئێران!!!"، نووسیویه‌تی: "هه‌رچه‌نده به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار په‌یوه‌سته به چه‌ندین هۆكاره‌وه، به‌ڵام پێموایه گرنگترین هۆكار پێشكه‌وتنی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكایه".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان رێكه‌وتنی نێوان ئێران و ئه‌مریكای لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌وا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار له بازاڕدا زۆر نزیك ده‌بێته‌وه له نرخه فه‌رمییه‌كه‌ی".
له‌ماوه‌كانی دواییدا به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه به‌جۆرێك كه له ئێستادا به‌های هه‌ر 100 دۆلارێك به‌رامبه‌ر به 141.500 -143 هه‌زار دیناره، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر به‌های هه‌ر 100 دۆلارێك له سه‌رووی 150 هه‌زار دیناره‌وه بوو.
PM:02:44:09/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 4304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت