نرخی نه‌وت و زێڕ به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 63 دۆلاری تێپه‌ڕاند، هاوكات نرخی زێڕ زیاتر به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی ئایاری 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 63 دۆلار و 29 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 61 دۆلار و 47 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 60 دۆلار و 35 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 58 دۆلار و 47 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی زێڕ به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه به‌جۆرێك یه‌ك ئۆنسه زێڕ به سێ هه‌زار و 318 دۆلاره.
AM:09:29:09/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت