بەهای دۆلار دابەزی
وێستگەنیوز_
بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بۆ بەرزترین ئاستی زیاتر لە ساڵێکی ڕابردوو بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی 5ـی 2025، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کەمتر لە 143 هەزار دینار دابەزی، ئەوەش بەرزترین بەهای دینارە لەماوەی زیاتر لە ساڵێکدا.
بەرزبوونەوەی بەهای دینار پەیوەندی بە کەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلاری کاش هەیە، ئەوەش بەهۆی رێکارەکانی بانکی ناوەندییە کە دابینکردنی دۆلار بۆ بازرگان و گەشتیار و توێژە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی رایگەیاندووە، رۆژانە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی پێوە دەکرێت.
ئەوەش بەراورد بە دوو ساڵ پێش ئێستا بۆ نیوە دابەزیوە چوونکە پێشتر قەبارەی ئاڵوگۆڕەکە نزیکەی 20 ملۆن دۆلار بوو.
PM:12:32:07/05/2025
ئهم بابهته 7876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت