بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزی


وێستگەنیوز_

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 143 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 144 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابووری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.


PM:09:02:06/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 4728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت