عه‌لی قه‌ره‌داغی: مامه‌ڵه‌كردن به به‌شێك له دراوی ژماره‌یی حه‌رامه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی له جیهان رایده‌گه‌یه‌نێت كه له چوارچێوه‌ی دراوه به‌كارهێندراوه‌كان، به‌شێك له دراوی ژماره‌یی حه‌رامه و پڕ مه‌ترسییه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك خۆیانی لێ به‌دوور بگرن.
د.عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی له جیهان له‌باره‌ی هه‌ر سێ جۆری دراوی ئه‌لیكترۆنی و كاغه‌ز و ژماره‌یی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "دراوه كاغه‌زه‌كه كه زۆر باوه وه‌كو دیناری عێراقی و دۆلار و دراوه‌كانی دیكه‌ی كاغه‌زه و بێ كێشه‌یه، هاوكات دراوی ئه‌لیكترۆنیش وه‌كو ڤیزا كارت و هاوشێوه‌كانی ئێستا له جیهان باوه و كاری پێده‌كرێت و ئاساییه".
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی بۆ كوردستان 24 وتی: "گرفتی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر دراوی ژماره‌ییه وه‌كو بیتكۆین، تره‌مپ ئێس و دۆخ كۆین و جۆره‌كانی دیكه‌ش، ئه‌مه‌یان ته‌نها ئاڵوگۆڕه و هیچ خزمه‌تێكی نییه، له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروست نییه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، هاوكات هیچ كه‌س خاوه‌نی ئه‌و پاره‌یه نییه".
ده‌شڵێت: "به‌شی دووه‌می ئه‌و دراوه، خزمه‌تێك پێشكه‌ش ده‌كات و نزیكه‌ی 20 پێگه‌ی فه‌رمیان هه‌یه، شێوازێكی حه‌ڵاڵه، به‌ڵام شێوازی یه‌كه‌م حه‌رامه چونكه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له توركیا و چه‌ند وڵاتێك، چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیان كرده‌وه و 82 ملیار دۆلاریان كۆكرده‌وه، دواتر پێگه‌كان داخران و كه‌س نه‌یزانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێگه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌برد چیان به‌سه‌ردا هات".
د.عه‌لی قه‌ره‌داغی راشیگه‌یاند كه به‌های ئه‌و دراوانه 3 ترلیۆن دۆلاره له جیهاندا، له‌و 3 ترلیۆن دۆلاره یه‌ك هه‌ژار سوودی لێ نابینێت، ته‌نها له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، هیچ یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی دراوی ژماره‌یی، نانێك ناده‌ن به هه‌ژارێك، بۆیه مامه‌ڵه‌كردن به‌و دراوه حه‌رامه و زۆر پڕ مه‌ترسییه".
AM:11:09:03/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت