وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه پاره‌ی هاووڵاتیانی له بانكه حكومییه‌كان به‌كارهێنابێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئایاری 2025 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه"پاره‌ی هاووڵاتیانی له بانكه حكومییه‌كان" كێشاوه‌ته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ده‌نگۆی راكێشانی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی پاره‌ی كاش راست نییه".
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌و پارانه‌ی كه راكێشراون، پاره‌ی دانراوی هاوڵاتیان یان ره‌سیدی بیمه‌ی بانكه‌كان نین، به‌ڵكو پاره‌ی حیساباتی سه‌روه‌ری وه‌زاره‌تی داراییه".
دارایی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌و پارانه وه‌ك ئامرازێكی كاتی كاركردن له‌و بانكانه‌دا هێڵدراونه‌ته‌وه و دوای ته‌واوبوونی پێویستییه‌كانیان، گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیدا دووباره ته‌رخان بكرێنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بانكی رافیدین و ره‌شید پاره و یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌ی به‌رزیان هه‌یه و له‌و رێژه‌یه زیاتره كه بانكی ناوه‌ندی دیاریی كردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "بانكی رافیدین و ره‌شید به به‌رده‌وامی ئه‌ركه‌كانیان له خه‌رجكردنی مووچه و بودجه‌ی پڕۆژه‌كان و جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونه‌كانیان به‌رامبه‌ر به كڕیاران ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه "یه‌ده‌گی یاسایی بانكی رافیدین له ئێستادا نزیكه‌ی 9 ترلیۆن دیناری عێراقییه، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌هێزی دۆخی داراییه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌و دزیانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له هه‌ندێك حسابی ئه‌مانه‌تدا روویانداوه، به‌هۆی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پارانه به‌بێ جوڵه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بووه، ئه‌مه‌ش كه‌لێنی ته‌كنیكی دروستكردووه كه تۆڕه‌كانی گه‌نده‌ڵی قۆستوویانه‌ته‌وه، ئێمه‌ش رێكاری نوێی كۆنترۆڵكردنمان گرته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه".
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌و ئاستانه‌ی شه‌فافیه‌تی دارایی و ئابووری كه حكومه‌ت كاریان پێده‌كات بێ وێنه‌یه".
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه كه "حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێبازی خۆی بۆ چاكسازیی ئابووری، و كۆنتڕۆڵكردنی بانكی و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، و ئه‌و درۆیانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه ئامانجیان سه‌رلێشێواندن و له‌ناوبردنی ئه‌و متمانه‌یه‌یه كه هاووڵاتی به به‌رنامه‌ی حكومه‌ت هه‌یه‌تی و دەنگۆی راکێشانی یەدەگ بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی پارەی کاش راست نییە".
AM:09:58:03/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت