نرخی نه‌وت نزمبووه‌وه و نرخی زێڕ به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان نزمبووه‌وه، به‌جۆرێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت كه‌متر له 61 دۆلار و نیوه، به‌پێچه‌وانه‌وه نرخی زێڕ زیاتر به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئایاری 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 61 دۆلار و 29 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 62 دۆلار و 41 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 58 دۆلار و 29 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 59 دۆلار و 51 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به سێ هه‌زار و 241 دۆلاره، له‌كاتێكدا دوێنێ یه‌ك ئۆنسه زێڕ به سێ هه‌زار و 225 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:22:03/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت