میدیای یه‌كێتی: هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی چوار دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
میدیای فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه وردبینی له لیستی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌واو بووه و هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی سه‌ر به یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه كه "پێشبینی ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا دوای ناردنی ته‌مویلی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكات".
ئه‌و میدیایه‌ی یه‌كێتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ده‌ڵێت: "وردبینی له لیستی مووچه‌ی مانگی نیسان ته‌واو بووه، ته‌نیا ئیمزای ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عیراق ماوه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و میدیایه‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكردووه كه رۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی كرێكاران بووه و پشووی ره‌سمی بووه، ئیمزاكردنه‌كه بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخراوه.
راشیگه‌یاند كه "بڕیاره چواری ئایار ته‌یف سامی ئیمزا له‌سه‌ر لیسته‌كه بكات و به‌غدا ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت و له‌گه‌ڵ ناردنی پاره ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت".
هاوكات ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم بڵاویكرده‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئیمزا له‌سه‌ر لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشیانی هه‌رێم ده‌كرێت و ناردنی ته‌مویل بۆ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات.
PM:02:39:02/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت