نرخی نەوت دابەزی


وێستگەنیوز_

هێشتا ئەو شەڕە بازرگانییەی کە لە ئارادایە بەردەوامە و ململانێی نێوان ئەمریکا و چین، بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوت هەژمار دەکرێت، ئەمرۆش لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، دابەزینی نوێێ تۆمارکرد.
 
ئەمرۆ سێشەممە 29ـی 4ـی 2025، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 61 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


AM:08:35:29/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت