شارەزایەکی دارایی و بانكی: دوای دابەشکرنی مووچە نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی دارایی و بانكی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە دوای دابەشکردنی مووچە روونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی نیسانی 2025، گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانکی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ماوەی دوو مانگە لە سەروبەندی دابەشکردنی مووچەدا نرخی دۆلار چەند یەکەیەک دادەبەزێت، بەڵام دوای دابەشکرنی مووچە تاڕادەیەک نرخەکە بەرزدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی عێراقی خاوەنی نزیکەی 106 تریلیۆن دیناری عێراقییە، بەهۆی نەبوونی سستمی بانکی و نەبوونی متمانە بە بانکەکان زۆرینەی ئەم نەختینەیە لە ماڵەکانن و لای حکومەت نییه".
ئاماژەی بەوەکرد، "هەتا چەند مانگێک لەمەوبەر نزیکەی 30 تریلیۆن دینار لەبەردەست حکومەتی عێراقی بوو بۆ دابەشکردنی مووچە و خەرجی فەرمانگاکان و تەمویلی پڕۆژەکان، بەڵام لە مانگی پێشوو قەبارەی ئەم نەختینەیە دابەزی بۆ نزیکەی 25 تریلیۆن دینار و حەتمەن بۆ ئەم مانگەش بڕێکی تر لەم قەبارە کەمی کردووە".
ئەو شارەزایە وتی، "هەرلەبەرئەوە لەپێناو دابینکردنی مووچە و خەرجییەکان حکومەتی عێراقی لە مانگی رابردووەوە لەکاتی دابەشکردنی مووچە بڕێکی باش دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، بەمەش خستنەڕووی زیادکردووە و خواست کەم بووەتەوە".
لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 144 هەزار و 800 دینارە، چاوەڕوان دەکرێت لەدوای دابەشکردنی مووچە دووبارە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزبێتەوە.
AM:10:43:27/04/2025
ئهم بابهته 1648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت