نرخی زێڕ زیاتر لە 1% بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
دوای ئەوەی دوێنێ بۆ نزمترین ئاستی یەک هەفتەی رابردوو دابەزی، ئەمڕۆ نرخی زێڕ زیاتر لە 1% بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 35 دۆلار بەرزبووەوە و بە 3 هەزار و 321 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتبووە ئاستی 3 هەزار و 500 دۆلار، بەڵام بۆ رۆژی دواتر، واتە دوێنێ چوارشەممە، بۆ خوار 3 هەزار و 300 دۆلار دابەزی.
AM:09:04:24/04/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت