وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەكات
وێستگەنیوز_
بڕیارە سبەی سێشەممە 21ـی نیسانی 2025، وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكات و لیستی موچەی مانگی چواریش لەگەڵ خۆیدا ببات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، بڕیارە سبەی وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدا بكات و لیستی موچەی مانگی چواریش رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بكات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیستی موچەی مانگی چوار لەسەر بنەمای مانگی رابردوو بەبێ كێشە ئامادەكراوە، ئەگەر هیچ گرفتێكی نوێ نەیەتە پێش، لە زوورترین كاتدا موچە رەوانەی هەرێم دەكرێت.
چاوەڕواندەکرێت دوای گەیشتنی لیستی موچە، "وردبینی لە لیستەکەدا بکرێت و ئەگەر هاوشێوەی مانگەکانی دیکە گرفتی تێدا نەبێت، بەر لە کۆتاییهاتنی مانگی چوار موچەی موچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت."
AM:10:32:21/04/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت