نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کرد


و‌ێستگەنیوز_

ئەمرۆ پێنجشەممە، 17ـی 4ـی 2025، نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی تۆمار کرد، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو ناکۆکییە بازرگانییەی کەوتووەتە نێوان ئەمریکا و هاوبەشەکانی.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی زێڕ بە ڕێژەی 0.1٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 3.346.20 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، زێڕی ئەمریکاش بە رێژەی 0.4٪ بەرز بووەوە و گەیشتە 3.359.50 دۆلار.

هاوکات، دوێنێ چوارشەممە، نرخی زێڕ 3300 دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەک تێپەڕاند و بەرزترین ئاستی تۆمار کرد.

شارەزایانی ئابووری دەڵێن: ئەو بەرزبوونەوەیە، پرسێکی ئاساییە و وەک پێشگرییەک لەو نادڵنیایی سیاسی و ئابووری و هەڵاوسانە کە بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەمساڵ زێڕ بەڕێژەی زیاتر لە 27٪ بەرزببێتەوە.


PM:12:16:17/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 12900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت