جه‌مال كۆچه‌ر: چوار ترلیۆن دینار بۆ پشكی هه‌رێم زیاد كراوه‌

‌جه‌مال كۆچه‌ر،

وێستگه‌نیوزـ

به‌ وته‌ی جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ هه‌مواری یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2024، پشكی هه‌رێم چوار ترلیۆن دینار زیادی كردووه‌.


د. جەمال کۆچەر، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌، گۆڕانکاریی گەورە لە هەمواری یاسای بودجەی عێراق روویداوە و بەپێی خشتەی بودجەکە بۆ ساڵی 2024 پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار تریلیۆن دینار زیادیکردووە.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، بەپێی هەمواری یاسای بودجە، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە جێبەجێکردنی یاساکە یان پابەند نەبێت حکومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی، چونکە خەرجی راستەقینە لە بەشەبودجەی هەرێم جیاکراوەتەوە، کە ساڵی رابردوو بەهۆیەوە کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆران دروستبوو.

جه‌مال كۆچه‌ر جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، پێویستە مووچەی خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی و سوودمەندانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق بکرێن.


AM:10:45:23/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو