نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 87 دۆلار
         
                
        
        
        
          وێستگه نیوزـ
	
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت و زێڕ لە بازاڕه‌كانی جیهان روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد بە جۆرێک نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 87 دۆلار.
		
		
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئاداری 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 87 دۆلار، له كاتێكدا دوێنێ به 85 دۆلار و 85 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 83 دۆلار و 17 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 81 دۆلار و 15 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 232 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 198 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
        
        
AM:09:17:29/03/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2264
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت