نرخی نه‌وت و زێڕ زیاتر به‌رزبوونه‌وه
وێستگه نیوزـ
جارێكی تر له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه به‌جۆرێك هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له سه‌رو 83 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌می 2023، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 83 دۆلار و 73 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 81 دۆلار و 63 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 78 دۆلار و 73 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 76 دۆلار و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 45 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 44 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:11:32:30/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت