وەزارەتی بازرگانی له بارهی بەشەئاردی هاووڵاتیان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردهوه
وێستگهنیوزـ
کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ستافەکانیان کە لە لق و شوێنەکانیدا کاردەکەن بەردەوام دەبن لە دابینکردنی تێکەڵەی گەنم بۆ کارگەکان، کە بڕیارە بەشی حەوتەم دابەش بكرێت.
حەیدەر نوری ئەلکەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی سهر به وهزارهتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ستافی لقی سایلۆ کەربەلا، سەنتەری بازرگانی ئال بەدر لە دیوانیە، سایلۆی خان بەنی زاری و دیالە و بابل و کەرکوک پرۆسەکەیان تەواو کردووە بە دابین كردنی وەجبەی یەکەمی بەشە ئاردی حەوتەم.
باسی لهوهشكرد، ستافی لقی نەینەوا بۆ کارگەی ئەلهەیپەم بە بڕی 105 هەزار و 500 تهن تێکەڵەی گەنمیان ئامادەکردووە، کە مەبەست لێی دابینکردنی ئاردە بۆ خێزانە ئاوارەبووەکانی دهۆک، جگە لە گواستنەوەی یەک بارهەڵگری گەنم لە سایلۆی دووزەرەوە بۆ سایلۆی روسافە.
بهرپرسهكهی وهزارهتی بازرگانی ئهوهشی وتووه: "سایلۆی دۆرا 36 بارهەڵگری گەنمی ناوخۆی لە چوارچێوەی پلانی گواستنەوەی پەسەندکراودا وەرگرتووە، کە لە کۆمەڵگەی تازە و لقی کەرکوک و کۆمەڵگەی دانەوێڵەی ئەلئیسحاقیەوە گواستراونەتەوە".
پێشتیش، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، بەشەئاردی تازەی هاووڵاتییان دابەشدەكرێت، لیستی ئارد دراوەتە بریکارەکان و دابەشکردنی بەشی حەوتەم دەستپێدەکات.
PM:11:22:03/10/2023
ئهم بابهته 34416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت