هه‌شته‌م به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت
بەشەخۆراکی مانگانە لە بریکارێکی خۆراک ئامادەکراوە بۆ دابەشکردن
وێستگه‌نیوزـ
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هه‌رێم رایگەیاند، دابەشکردنی هەشتەم بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان کە شەش کەرەستەی خۆراکین دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هه‌رێم رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان بەردەوامە.
باسی لەوەش کرد، تا ئێستا حەوت بەشە خۆراک دابەش کراوە و ئێستا هەشتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەرەستە خۆراکییەکان بریتین لە شەکر، برنج، زەیت، دۆشاوی تەماتە، پاقلەمانەییەکان وەک نیسک و لەتکەنۆک.
وتیشی، "پرۆسەی دابەشکردنی حەوتەمین بەشەئاردیش دەستی پێکردووە".
باسی لەوەشکرد، خۆراکی زۆر لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەن و پرۆسەی دابەشکردنیان بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوام دەبێت.
PM:01:57:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 28936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت