وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی نه‌وتی مانگی رابردووی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه داهاتی نه‌وتی مانگی ئه‌یلولی رابردوو زیاتر له نۆ ملیار دۆلار بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌پێی ئاماری كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سومۆ"، له ماوه‌ی مانگی ئه‌یلولدا بڕی 103 ملیۆن و 143 هه‌زار و 199 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه و داهاته‌كه‌ی 9.494 ملیار دۆلار بووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌و بڕه 102 ملیۆن و 220 هه‌زار و 441 به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هه‌نارده‌كراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه 449 هه‌زار و 423 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاتی ئوردون كراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له كێلگه نه‌وتییه‌كانی گه‌یاره‌شه‌وه بڕی 473 هه‌زار و 335 به‌رملیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت: "نرخی ناوه‌ندی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 92.05 دۆلار بووه، و تێكڕا له رۆژێكدا بڕی 3 ملیۆن و 438 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، داهاتی نه‌وت عێراق له مانگی ئابی رابردوودا هه‌شت ملیار و 997 ملیۆن دۆلار بوو.
PM:03:28:01/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 2168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت