نرخی نه‌وت و زێڕ نزمبوونه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبوونه‌وه به‌جۆرێك نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت نزیكبووه‌ته‌وه له 92 دۆلار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی ئه‌یلولی 2023، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 92 دۆلار و 20 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 92 دۆلار و 97 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 90 دۆلار و 79 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 91 دۆلار و 65 سه‌نت بوو.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به هه‌زار و 848 دۆلاره، له‌كاتێكدا دوێنێ به هه‌زار و 886 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:23:30/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت