به‌غدا 200 ملیار دیناری تری ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد


وێستگه‌نیوزـ

حکومەتی عێراقی بڕی 200 ملیار دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و بەوەش کۆی گشتی 700 ملیاری یەکەم رەوانەی هەرێم کرا.


بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئه‌یلولی 2023، حکومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

ئەوە لەکاتێکدایە له‌ 24ی ئه‌یلولی 2023، بەغدا بڕی‌ 250 ملیار دینار لە رێی‌ بانکی‌ رافیدەینەوە خستە سەر هەژماری‌ بانکیی وەزارەتی‌ دارایی، بۆ رۆژی دواتر بڕی 250 ملیار دیناری دیکە رەوانەی هەرێم کرا، بەوەش کۆی ئەو پارەیەی بەغدا لەماوەی هەفتەیەکدا رەوانەی هەرێمی کردوە، گەیشتە 700 ملیار دینار.


PM:02:00:28/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 3144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت