هاتنی بڕێكی گهورهی سهبهتهی خۆراك راگهیهندرا
وێستگهنیوزـ
وەزیری بازرگانی گەیشتنی بڕێکی گەورەی لە سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتیان راگەیاند، هەروەها پلانێکی بەپەلە دادەڕێژێت بۆ دروستکردنی کۆگایەکی نوێ کە بتوانێت بڕی پێویست بۆ ئاسایشی خۆراکیی عەمبار بکات.
ئەپیرغورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هاتنی بڕێکی زۆر لە کەرەستەی سەبەتەی خۆراکی راگەیاند و باسی لهوهشكرد، لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی کارنامەی حکومەت دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراکە بۆ وڵات، پلانێکی بەپەلە بۆ دروستکردنی چەندین کۆگا دادەڕێژرێت، دەتوانێت بڕێکی زۆر لە پێداویستییە خۆراکییەکان بەتایبەتمەندی بەرزو مۆدێرن لەناوچەی کەرمەی بەغدا عەمبار بکات.
هاوكات لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی خۆراک رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممەوە پڕۆسەکانی پێدانی مادەکانی هەشتەم سەبەتەی خۆراکی بە بریکارەکان خۆراک دەستیپێکردووە.
ئاماژەی بەوەکرد، بۆ یەکەمجار 10 کۆنتێنەری بارکراو بە پێنج هەزار تهن نیسکی کەنەدی تایبەت بە بەرنامەی سەبەتەی خۆراکیی گەیشتونەتە بەندەری ئوم قەسر.
وتیشی: "هەر لەگەڵ گەیشتنی کۆنتێنەرەکان بەبەندەری ئوم قەسر لەلایەن بەشی کۆنترۆڵی جۆریی کۆمپانیاکەیانەوە نمونەیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی لێ وەرگیراوە، تا پێش دابەشکردنی بەسەر بریکارەکاندا، دڵنیاببنەوە لە شیاوی و گونجاوی بۆ بەکارهێنانی لەلایەن هاووڵاتیان".
هاوکات وەزارەتی بازرگانی پێشتر دووپاتی کردەوە، عێراق لە دەرەوەی ئەو 10 وڵاتەیە کە زۆرترین کاریگەری هەڵاوسانی نرخی خۆراکیان لەسەرە، ئەمەش لە سایەی هەوڵەکانی حکومەتە لە دابینکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ هاووڵاتیان.
PM:02:51:27/09/2023
ئهم بابهته 18824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت