نرخی نه‌وت و زێڕ نزمبوونه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه به‌جۆرێك نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌خوار 93 دۆلاره.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئه‌یلولی 2023، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 92 دۆلار و 91 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 93 دۆلار و 75 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 89 دۆلار و 35 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 90 دۆلار و 50 سه‌نت بوو.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به هه‌زار و 915 دۆلاره.
AM:08:24:26/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت