پهرلهمانتارێكی پارتی: ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەخۆران تەواو دەبێت
وێستگهنیوزـ
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی رایگهیاند، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەخۆران له بهغداوه تەواو دەبێت.
شێروان دووبەردانی، بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ بانکەکان رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان تەواو دەکەن، دواتر دەبێ وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی بکات و پارەکە رەوان دەکرێت".
روونیکردەوە، ئەو بڕە پارە لەلایەن سێ بانک وەک قەرز دەدرێت بە هەرێمی کوردستان، بانکی TBI، 200 ملیار و بانکی رەشید 250 ملیار و بانکی رافیدەینیش 250 ملیار.
لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپێردرا، لەگەڵ گەیشتنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، راستهخۆ بێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز بکرێت.
لە کۆبوونەوەی رۆژی 17ی ئهیلولی 2023ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا، کە بۆ هەر مانگێک 700 ملیار دینار دیاریکراوە، کۆی گشتی دەکاتە دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار، بەڵام لە قۆناغی یەکەمدا 700 ملیار دینار لە رێگەی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین لقی هەولێر، وەک قەرز رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
PM:01:14:21/09/2023
ئهم بابهته 2128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت