میدیای گۆڕان: سبەینێ بڕە پارەیەک دەگاتە هەرێم و دابەشکردنی مووچە پێش دەخرێت


وێستگه‌نیوزـ

سەرچاوەیەک لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە کەی ئێن ئێن-ی میدیای گۆڕانی راگەیاند، سبەینێ بڕە پارەیەک لە بەغداوە دەگاتە هەرێم و دابه‌شكردنی مووچه‌ پێش ده‌خرێت.


بەوتەی سەرچاوەکەی کەی ئێن ئێن، بڕیارە سبەینێ پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلولی 2023، بڕی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بگاتە هەرێم وەک بەشی یەکەمی پارەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گەیشتنی ئەو پارەیە و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، راستەوخۆ لیستی مووچە رادەگەیەندرێت و دابەشکردنی مووچە پێش دەخرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە.


PM:02:42:20/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 20656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت