نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته سه‌رو 95 دۆلار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2023، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 93 دۆلار و 49 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 95 دۆلار و 4 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی دابه‌زی بۆ 89 دۆلار و 69 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 92 دۆلار و 47 سه‌نت بوو.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به هه‌زار و 930 دۆلاره.
AM:08:22:20/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 17736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت