بۆ خەرجکردنی 700 ملیار دینارەکە بە فەرمی نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا
         
                
        
        
        
          وێستگهنیوزـ
	
	ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی کرد، 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی دوێنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا، کە بۆ هەر مانگێک 700 ملیار دینار دیاریکراوە، بۆ خەرجکردنی ئەو برە پارەیە، ئەمڕۆ دووشهممه 18ی ئهیلول نووسراوی فەرمی لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرا.
بڕی ئەو پارەی کە بۆ سێ مانگ بڕیاری لەسەر دراوە کۆی گشتی دەکاتە دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار، بەڵام لە قۆناغی یەکەمدا 700 ملیار دینار لە رێگەی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین لقی هەولێر، وەک قەرز رادەستی وەزارەتی دارایی ههرێم دەکرێت.
ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوە دێت رۆژی 14ی ئەیلوولی 2023، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە.
        
        
PM:02:30:18/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									3440
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت