له بۆرسه‌ی جیهانی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوز-
دوای نزیكه‌ی دوو مانگ له دابه‌زاندنی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقییه‌وه، له بۆرسه‌ی جیهانی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بۆرسه‌ی جیهانیدا نرخی 100 دۆلار كرایه 131.000 دیناری عێراقی كه نرخی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی عێراقه.
به‌وشێوه‌یه‌ش به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له بۆرسه به‌ڕێژه‌ی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 10.18 به‌رزبووه‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوودا له بازاڕه‌كانی ناوخۆی عێراق به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه به‌جۆرێك نرخی هه‌ر 100 دۆلارێك گه‌یشته بۆ 177 هه‌زار دیناری عێراقی.
PM:03:16:24/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 22468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت