دۆلارێكی زۆر خرایه بازاڕه‌وه
وێستگهنیوزـ
بڕی خستنەڕوی دۆلار بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئازاری 2023، لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە راگەیەنراو بانکەکە زیاتر لە261 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە بەمەش بەراورد بەدوێنێ چوارشه‌ممه 48 ملیۆن دۆلار زیاتر خراوەتەڕوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بانکی ناوەندیی عێراق، بۆ ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه بڕی 261 ملیۆن 660 هەزارو 573 دۆلاری بەهەردوو شێوەی حەواڵەو کاش خراوه‌ته بازاڕەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو بڕەی خراوەتەڕوو؛ 62 ملیۆن‌و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشەو 198 ملیۆن‌و 860 هەزارو 573 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار به 155 هه‌زار و 950 دینار بوو.
PM:12:45:23/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 6460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت