واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ئاشكرا كرا
وێستگهنیوزـ
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی چوارشەممە 1ی شوباتی 2023، دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وەزارەتی دارایی بۆ ئێن ئاڕتی وتیشی: "سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران دەکرێت".
باسی له‌وه‌شكرد: "پارەی پێویست لە بەردەست وەزارەتی داراییدایە و هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە نیە".
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە نەناردنی پارە بۆ هەرێم کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست ناکات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 25ی كانوونی دووه‌می 2023، دادگای فیدراڵی عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه به ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیار درابوو 400 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكرێت.
PM:02:23:30/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 61944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت