رۆمانی "دەشتەکانی کۆتایی" کەوتە بەر دیدەی خوێنەران


وێستگەنیوز-

"دەشتەکانی کۆتایی" ڕۆمانی شاعیرو لێکۆڵەر "ڕامیار مەحموود"ە، کە میدیای "کوردڕاوم" چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

ئەم چەند رستەو وەشانەی ئێستا بەردەستە، بۆ چاپی دووەمی ڕۆمانەکەیە، لە بەرئەوەی چاپی یەکەمی ڕۆمانەکە لە لایەن (دەزگای خانی)یەوە برابووە چاپخانە لە تاران، جەنگی بەسەردا هات و نەگەشتۆتەوە کوردستان.

ڕۆمانەکە لە لایەن دەزگای (مەم وزین)ەوە، کاری دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی ڕێکخراوە لە گەڵ بۆنەی ناساندنی ڕۆمانەکە.

رۆمانی" دەشتەکانی کۆتایی" لە نۆ دەشت پێکهاتووە و هەر دەشتێکی ئاوەڵایە بە سەر کۆنسپێتکی ناو ڕۆمانەکە، کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە کەسێکی هەڵگری هیچ وەسف و ناوێک نییە لە ناو ڕۆمانەکەدا، تەنها ئەوە نەبێت کتێبخانەوان و دلیڤەری مانی ماتۆڕە.

ئەم رۆمانە دەرگیرە لە گەڵ چەندین بابەتی وەک پێکەوەژیانیدوو مرۆڤ و جەنگ و پرسیارە وجودییەکانی مرۆڤ لە سەر ئاین و ژیان و مردن.

ئەوەی شایەنی باسە نووسەر خاوەنی کۆمڵێک کتێبە وەک شیعر و لێکۆڵینەوە وەک:

- لەشی ئێمە کاتژمێری زەمەنە- ٢٠٢٠

- دڵ لە ناو سنگی ئەم جیهانەدا لێ نادات-٢٠١٢"،

- من شەوێکی دڵتەنگم هەیە، کۆبەرهەمی شیعری-٢٠٢١"،

- کارلێکی هزر- کتێبی لێکۆڵینەوە-٢٠٢٠"،

"بەعسیزم مۆدێرنیزمی چینی ناوەنجی-٢٠٢٥".

ئەوەی شایەنی باسە ڕۆمانەکە لە سەر هێڵێکی ناڕاستەهێڵیروداو و کارەکتەرەکان لە گەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت، بە شێوەیەکی گشتی ئەم ڕۆمانە وێناکردنی ژیانە لە سەر لێواری مەرگ.


PM:12:02:24/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو