یونس حەمە کاکە لە دوای توشبوونی بە جەڵتەی مێشک ئیستا دۆخی تەندروستی جێگیرە

‌هونەرمەند، یونس حەمە کاکە

وێستگەنیوز_راژان رزگار

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، یونس حەمە کاکە، هونەرمەندی دیاری کورد، دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی دەکرێت، لە ئیستادا و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشک دۆخی تەندروستی باشترەو رەوانەی ماڵەوە کراوە.

ئەمڕۆ شەممە، 15ی شووباتی 2025، هانۆ یونس، کوڕی هونەرمەند یونس حەمە کاکە لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە چەند رۆژی رابردوودا باوکم تووشی جەڵدەی مێشک بووە و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی لە ژێر چاودێری وردی پزیشکەکاندا بووە."

وتیشی، "خۆشبەختانە لە ئیستادا دۆخی تەندروستی باوکم بەرەو باشتر دەچێت و پزیشکەکان رەوانەی ماڵەوەیان کردووە و وردی چاودێری دەکەین و تا رادەیەک مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، یونس حەمە کاکە، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی ناو دراما و شانۆی کوردی و رۆڵێکی کارای لە درامای "کۆشکی هەنار"داهەبووە و ڕۆڵی سەرەکی "کاکەخان"ی گێراوە، هەروەها لە چەندین دراما و فیلمدا بەشداری کردووە.


PM:02:23:15/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو