کیژان ئیبراهیم خەیات ترۆپکی ڕزگاری بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز_ڕاژان رزگار
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، کیژان
ئیبراهیم خەیات، نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناونیشانی "ترۆپکی ڕزگاری"
بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی
کانوونی یەکەمی 2024، کیژان ئیبراهیم خەیات، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین
بەرهەمی هونەری خۆی بە ناونیشانی "ترۆپکی ڕزگاری" لە ڕێگەی پلاتفۆڕمە تایبەتییەکانی خۆی بڵاوکردەوە.
هۆندراوەی گۆرانی
"ترۆپکی ڕزگاری" لە لایەن شاعیری گەورەی کورد "هێمن موکریانی"
نوسراوە و ژیری دەستکرد کاری موزیک و دابەشکردن و ئاوازی بۆ ئەنجامداوەو بەرهەمی
هێناوە.
هەر لەم بارەیەشەوە،
سیروان غەریب، ڕۆژنامەنووس دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی کیژان ئیبراهیم خەیات
لە پلاتفۆڕمی تایبەتی خۆی لە فەسیبووک نووسیویەتی، "هونەری بەرگری، لەکاتێکدا
زۆرینەی سیاسییەکانی هەرێم جەستەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابوری
ووڵاتیان شەقار شاقار کردووە و ڕۆژانە خوێی نائومێدی تێدەکەن، لەکاتێکدا ژیانی
هاوڵاتی کورد بەدەست کۆمەڵێک پیاوی سیاسییەوە وێران بووە، لەکاتێکدا خەون وئومێدی
هاوڵاتی کورد بەدەستی داگیرکەرانی دڵ پڕ لەقین و وڵاتفڕۆشانی ناو ماڵی کوردەوە
دەکوژرێت، کیژانی
ئیبراهیم خەیات لەسوچێکی ئەم دنیا تاریکەدا چرای ئومێدێکی نوێ دائەگرسێنێت و هیوا
ئەچنێتەوە."
PM:12:58:17/12/2024
ئهم بابهته 1252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت