ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوە
وێستگه ـ
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو تووشی رووداێكی هاتوچۆ بوو له ئێستا له جێگادا كه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌ی بۆ NRT2 ئاشكرا كرد له چه‌ند رۆژی رابردوو هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووه به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ئێستادا له جێگه‌دا كه‌وتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ر چه‌نده زیان به جه‌سته‌ی نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه زۆر قورس بووه، له ئێستادا تووشی شۆك "صدمه" بووه، تا ئه‌م ساته‌ش هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان له باردۆخی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان نه‌پرسیوه.
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی له‌ساڵی 1933 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه، بۆ یه‌كه‌مجار و له‌ساڵی 1944 ده‌ستی به گۆرانی وتن كردووه به هه‌رسێ زمانی " كوردی ، عه‌ره‌بی ، توركی"، زیاتر به گۆرانی "كاكی شۆفێر" ناسراوه، له ساڵی 2002 ده‌چێته توركیا و پێنج ئاواز ده‌داته هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتڵیساس خاوه‌نی زیاتر له 80 ئاواز و گۆرانییه، ئێستا له شاری هه‌ولێر ده‌ژی.
AM:09:34:21/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 4340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت