ئەو سەرکردەیەی حیزبوڵای عێراقی کە واشنتۆن دەستگیری کرد كێیه؟
وێستگەنیوز-
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا
دوێنێ هەینی، 14ی ئایاری 2026، ڕایانگەیاند سەرکردەیەکی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقییان،
بە تۆمەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ئەمریکا، کەنەدا و ئەوروپا دەستگیرکردووە،
لەوانەش هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر چەند ناوەندێکی جوولەکەکان.
کاش پاتێل، بەڕێوەبەری
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)ڕایگەیاند محەمەد باقر
سەعد داود سەعدی، كه وەک بەرپرسێکی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی ناسێنراوە
"ئامانجێکی باڵا و گرنگە و بەرپرسە لە کردەوەی تیرۆریستیی بەکۆمەڵ لەسەر ئاستی
جیهان".
واشنتۆن کەتیبەکانی حیزبوڵڵای
عێراقی وەک "گرووپێکی تیرۆریستی" پۆلێن دەکات، گروپێك بە بەردەوامی بەرپرسیارێتی
خۆی لە هێرشە درۆنی و موشەکییەکان، بۆ سەر ئەو بنکانە ڕادەگەیەنێت کە سەربازانی ئەمریکی
لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆدەگرن.
چالاکییە تیرۆریستییەکان
وەزارەتی دادی ئەمریکا
ئاماژەی بەوە کردووە، سەعدی ڕەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کراوە، بەبێ ئەوەی شوێن
و کاتی دەستگیرکردنەکەی ڕوون بکاتەوە و ڕۆژی هەینی لەبەردەم دادوەرێکی فیدراڵی لە
نیویۆرک ئامادە بووە.
دادوەرەکە بە فەرمی شەش
تۆمەتی پهیوەست بە چالاکیی تیرۆریستیی ئاڕاستە کردووە و بڕیاری بەندکردنی کاتیی،
بۆ دەرکردووە.
بەپێی گوتەی دەسەڵاتدارانی
ئەمریکا، ئەم هاووڵاتییە عێراقییە تەمەن 32 ساڵە و هاوکارەکانی "پلانڕێژی و هەماهەنگییان
کردووە و بەرپرسیارێتی خۆیان لە لانی کەم 18 هێرشی تیرۆریستی لە ئەوروپا و دوو هێرش
لە کەنەدا ڕاگەیاندووە".
ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ
ئەو هێرشە سەربازییەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی رابردوو کردیانە سەر ئێران.
وەزارەتی داد ئاماژەی
بە ڕووداوێکی چەقۆوهشاندن کردووە، لە کۆتاییەکانی نیساندا، دوو پیاوی جوولەکەی لە
لەندەن کردە ئامانج و تۆماتباری ئهو ڕووداوه دەستگیرکراوە و چاوەڕوانی دادگاییکردن
دەکات. هەروەها وەزارەتەکە باسی لە چەندین هێرشی ئاگرکەوتنەوەی بەئەنقەست یان هەوڵی
ئاگرکەوتنەوە کردووە و تێیدا پەرستگەیەکی جوولەکەکان، فرۆشگایەکی ئیسرائیلی،
قوتابخانەی جوولەکەکان لە ئەمستەردام، میونشن و شوێنەکانی دیکە، کردبووە ئامانج.
ڕۆڵ و كاریگهریی وردی
سەعدی هێشتا بە تەواوی ڕوون نییە؛ بە جۆرێک بەڵگەنامەکانی دادگا، ئاماژە بە چەند ڤیدیۆیەکی
پرۆپاگەندەیی دەکەن کە لە دوای ئهنجامدانی چهند هێرشێكی جیاواز، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
بڵاوکراونەتەوە.
ههروهها سەعدی پێشتر
لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بە سیخوڕێکی (FBI)ی ڕاگەیاندووە، خۆی یان هاوکارەکانی تێوەگلاون لە هێرشەکانی ئەوروپا و دوو
هێرشەکەی کەنەدا.
سەبارەت بە پلانەکانی
لە ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، سهعدی بهوه تۆمهتبار دهكرێت وێنە
و نەخشەی شوێنی پەرستگایەکی سەرەکیی جوولەکەکانی لە نیویۆرک، لەگەڵ دوو دامەزراوەی
دیکەی جوولەکەکان لە لۆس ئەنجلۆس و سکۆتسدێڵ لە ویلایەتی ئەریزۆنا، داوەتە بریکارێکی
نهێنی و فەرمانی پێکردووە کە هێرشی تیرۆریستی بکاتە سەر ئەو شوێنانە.
ئهمه جگه لهوهی لە
ڕێگەی تەلەفۆنەوە، لەگەڵ بریکارە نهێنییەکەدا باسی لە شێوازی جێبەجێکردنی هێرشەکە
بۆ سەر پهرستگایهكی نیویۆرک کردووە و ئاماژەی بە بەکارهێنانی مینی چێندراوی خۆماڵی
(دەستکرد) کردووە، ئهمه له كاتێكدایه هیچ هێرشێکی لهو جۆره ڕووی نەداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی
داد، سەعدی لە ڕابردوودا "لە نزیکەوە" لەگەڵ فەرماندەی فەیلەقی قودس، لیوا
قاسم سولەیمانی کاری کردووە، کە لە کانوونی دووەمی 2020، لە هێرشێکی ئەمریکا لە نزیک
فرۆکەخانەی بەغدا کوژرا و چەندین جار و بە ئاشکرا داوای ئەنجامدانی هێرشی دژی ئەمریکییەکان
کردووە.
AM:10:51:16/05/2026
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت