وەزیرێکی ئیسرائیل: ئهمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان نەتانیاهۆ و عەون ئەنجام دەدرێت
وێستگەنیوز-
ئهمڕۆ پێنج شهممه، 16ی نیسانی 2026، وەزیرێکی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی
کرد بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆزێف
عەون، سەرۆکی لوبنان ئەنجام دەدات.
گێلا گەملیێل، وەزیری زانست و ئەندامی ئەنجومەنی وەزیرانی بچووککراوە
(کابینێت)، بە ڕادیۆی سوپای ڕاگەیاندووه: "ئەمڕۆ نەتانیاهۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی
لەگەڵ عەون، سەرۆکی لوبنان ئەنجام دەدات".
ئێوارەی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند سەرکردەکانی
ئیسرائیل و لوبنان، ڕۆژی پێنجشەممە قسە دەکەن، ئەمەش لە دوای زیاتر لە سێ دەیە، بۆ
یەکەمجارە لەسەر ئەم ئاستە، پهیوهندی به یهكترهوه بكرێت، بەبێ ئەوەی وردەکاری
زیاتر بخاتە ڕوو.
لە بەیروت، دوو سەرچاوەی فەرمی بە ئاژانسی "ئانادۆڵ"یان ڕاگەیاندووە
تا ئەم ساتە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە، سەبارەت بە پەیوەندییەکی چاوەڕوانکراو
لە نێوان سەرۆکایەتی لوبنان و ئیسرائیل.
تا کاتژمێر 8:25 بە کاتی "گڕینچ"، لهم بارهیهوه، هیچ ڕوونکردنەوەیەک
نە لەلایەن سەرۆکایەتی لوبنان و نە لە نووسینگەی نەتانیاهۆ دەرنەچووە و ناتانیاهۆ
لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ لە کەرتی
غەززە، داواکراوە.
ڕۆژی سێشەممەی رابردوو، کۆبوونەوەیەک لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،
لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، تێیدا هەریەک لە نهدا حەمادە، باڵیۆزی لوبنان و یەحیێل لیتەر،
باڵیۆزی ئیسرائیل بهشداربوون.
ئهم كۆبوونهوهیه لهلایهن حیزبوڵڵای لوبنانییهوه كه بهشداره
له بهڕێوهبردنی حكومهتی لوبنان، رهتكرایهوه.
بەپێی
دوایین ئامارە فەرمییەکان، لە 2ی ئازاری ڕابردووەوە، ئیسرائیل هێرشێکی چڕی کردووەتە
سەر لوبنان و بووەتە هۆی كوژرانی 2 هەزار و 167 کەس و برینداربوونی 7 هەزار و 61 کەس،
هەروەها زیاتر لە ملیۆنێک کەس ئاوارە بوون.
ڕۆژی چوارشەممە، دەستەی پەخشی فەرمی، لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە
(کە ناوی نەهێناوە) بڵاویكردهوه حکومەتی ئیسرائیل خەریکی تاووتوێکردنی داوایەکی
ئەمریکایە، بۆ ڕاگرتنی "کاتیی" تەقە لەگەڵ حیزبوڵڵا.
لهلایهكی دیكهوه، هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لەلایەن حیزبوڵڵاوە دەرنەچووە،
کە بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرش دەکاتە سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان وەک وەڵامێک
بۆ دەستدرێژییە بەردەوامەکانی تەلئەبیب، سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربهست کە لە تشرینی
یهكهمی2024 ڕاگەیاندرا.
واشنتۆن هیوادارە ڕاگرتنی تەقە لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، یارمەتیدەر
بێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران، بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە ئەمریکی-ئیسرائیلییەی
کە لە 28ی شوباتی ڕابردووەوە دژ بە ئێران دهستیپێكردووه.
PM:02:07:16/04/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت