دەسەڵاتدارانی ئێران دوای لەسێدارەدانی یەکێک لە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکان تەرمەکەی ڕادەستی خانەوادەکەی ناکەنەوە
وێستگەنیوز-
بەپێی ئەو زانیارییانەی
گەیشتوونەتە دەست "ئێران ئینتەرناشناڵ"، دەسەڵاتدارانی ئێران، ڕەتیدەکەنەوە
تەرمی گەنجێک بە ناوی ئەمیر حسێن حاتەمی، کە یەکێک بوو لە دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانە
جەماوەرییەکانی ئەم دواییە، ڕادەستی خانەوادەکەی بکەنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
چوار ڕۆژ بەسەر جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانەکەیدا تێپەڕیوە کە ڕۆژی پێنج شەممە 2ی
نیسانی 2026 ئەنجامدرا.
حاتەمی، تەمەنی تەنیا
18 ساڵ بوو، یەکێک بوو لە تۆمەتبارانی دۆسیەی ئاگرکەوتنەوە لە بنکەی "مەحموود
کاوە"ی سەر بە بەسیج، لە شەقامی "نامجو" لە ڕۆژهەڵاتی تاران.
ئەم دۆسیەیە هەر یەکە
لە محەمەد ئەمین بێگلەری، شاهین واحید پەرست گولور، ئەبولفەزل ساڵحی سیاوەشانی و عەلی
فەهیم-یشی لەخۆگرتبوو، ئهوانه هەموویان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووه.
سزای لەسێدارەدانی شاهین
واحید پەرست و محەمەد ئەمین بێگلەری، دوینێ یهك شهممه، 5ی نیسانی 2026 و سزای عەلی
فەهیم-یش، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026 جێبەجێ کراوه.
گوشار بۆ سەر خانەوادەکەی
و ڕێگریکردن لە وەرگرتنەوەی تەرمەکەی
سەرچاوە ئاگادارەکان بە
"ئێران ئینتەرناشناڵ"یان ڕاگەیاندووە دەسەڵاتداران ڕێگری دەکەن لە ڕادەستکردنەوەی
تەرمی ئەمیر حسێن، بەو پاساوەی ناوەکەی لە یەکێک لە ماڵپەڕەکانی سەر بە ڕێکخراوی
"موجاهیدینی خەلق"دا هاتووە.
خانەوادەکەی ئەم تۆمەتەیان
بە توندی ڕەتکردووەتەوە و جەختیان لهوه کردووەتەوە کوڕەکەیان، هیچ پەیوەندییەکی
بەو ڕێکخراوەوە نەبووە. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە ئەمیر حسێن، خوێندکاری
بەشی "دیزاینی پیشەسازی" بووە لە زانکۆی تاران و شارەزای سێ زمان بووە.
وردەکاریی دۆسیەکە
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕوونی
کردەوە حەوت تۆمەتبار لەم دۆسیەیەدا هەبوون و هیچ کامێکیان دەستیان لە هەڵگیرسانی
ئاگرەکەدا نەبووە كه ڕۆژی پێنج شەممە 8ی کانوونی دووەمی 2026، لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا
کەوتبووەوە؛ بەڵکو ئەوان دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، لەگەڵ نزیکەی پەنجا کەسی تردا،
چوونەتە ناو ئهو بنكهیهی بهسیج كه ئاگری گرتبوو.
دوای كهوتنهوهی
ئاگری دووەم، زۆرێک توانیویانە ڕابکەن، بەڵام حەوت کەسیان، لەوانە ئەمیر حسێن، لەسەر
سەربانی بیناکە، گەمارۆ دراون و لەلایەن هێزەکانی "بەسیج"ەوە، دەستگیرکراون
و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراون.
دەسەڵاتە دادوەرییەکان،
ئیدیعای ئەوەیان کردووە تۆمەتبارەکان ههوڵیانداوه دەستیان بگات بە "کۆگای چەک"
و دوای دەستگیرکردنیان، ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی توند بوونەتەوە و گوازراونەتەوە بۆ
زیندانی "قزڵ حەسار" و لە بینینی ڕووبەڕووی خانەوادەکانیان و هەبوونی
پارێزەر بێبەش کراون.
دادوەر "ئەبولقاسم
سەڵواتی" لە 7ی شوباتی ڕابردوو، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکردن. سەرچاوەکان
دووپاتیان کردەوە، دانپێدانانەکان لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا وەرگیراون و ڕێکارە
دادوەرییەکان، بێ ئاگاداریی تۆمەتباران و کەسوکاریان بەڕێوەچوون.
لە هەمان چوارچێوەدا،
دەسەڵاتدارانی ئێران، گەنجێکی تریان بە ناوی شاهین واحید پەرست تهمهن 28 ساڵ، رۆژی
5ی نیسان لەسێدارە دا، کە تا ئێستا، تەرمی ئەویش دەستبەسەرە و ڕادەست نەکراوەتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە هاوسەرەکەی لە کاتی لەسێدارەدانەکەیدا، لە مانگی
چوارەمی دووگیانیدا بووە و، خەونی شاهین ئەوە بووە لەگەڵ هاوسەرەکەی چێشتخانەیەک
بکاتەوە.
PM:11:05:06/04/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت