ناتانیاهۆ بهڵێنیدا له بهئامانجگرتنی سهركردهكانی ئێران بهردهوام دهبێت
وێستگەنیوز-
ئهمڕۆ دوو شهممه، 6ی
نیسانی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند ئیسرائیل بەردەوامە
لە تێکشکاندنی کارگەکانی ئێران و کوشتنی سەرکردەکانیان.
ناتانیاهۆ لە وتەیەکی ڤیدیۆییدا
دهڵێت: "ئەمڕۆ گەورەترین کارگەی پێترۆکیمیاویمان لە ئێران تێکشکاند و بە شێوەیەکی
سیستماتیک باڵە داراییەکەی سوپای پاسداران لەناو دەبەین".
هاوکات لەگەڵ ئەمەدا،
ناتانیاهۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، وێنەیەکی بڵاوکردوەتهوە،
تێیدا ژمارەیەک سەرکردەی ئێرانی لە کۆبوونەوەیەکدا دەردەکەون و لەسەر وێنهكه
نووسراوە "پێشتر"، وێنەیەکی دیکەی هەمان شوێنی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە
کە چۆڵە و لەسەری نووسراوە "ئێستا"؛ ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ کوشتنیان و
بە زمانی عیبری لەسەری نووسیوە: "بەردەوامین لە پانکردنەوەی دوژمنە ئێرانییەکەمان".
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە
دێن، ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند "گەورەترین
دامەزراوەی کیمیایی لە ئێران کراوەتە ئامانج".
کاتس لە بەیاننامەیەکی
ڤیدیۆییدا ڕوونی کردەوە سوپا "لێدانێکی توندی لە گەورەترین دامەزراوەی پێترۆکیمیاوی
ئێران داوە کە دهكهوێته ناوچەی عەسەلوییە".
ههروهها ئاماژەی بەوەش
کرد ئەو دامەزراوەیە بەرپرسیارە لە بەرهەمهێنانی نزیکەی 50%ی پێترۆکیمیاوی ئەو وڵاتە.
کوژرانی سەرۆکی هەواڵگری
و سەرۆکی یەکەیەکی تایبەتی فەیلەقی قودس
هەر ئەمڕۆ دوو شهممه،
کاتس دووپاتی کردەوە مەجید خادمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئێرانییان کوشتووە و بەڵێنیدا
بەردەوام بن لە ڕاوەدوونان و لەناوبردنی سەرکردەکانی ئێران.
لە بەرامبەردا، سوپای
پاسدارانی ئێران، کوژرانی مەجید خادمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگرییەکەی پشتڕاست کردەوە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل
کوژرانی کەسایەتییەکی تری سەربازیی باڵای ڕاگەیاند، کە سەرۆکی یەکەیەکی تایبەتی فەیلەقی
قودسی سەر بە سوپای پاسدارانە و ئاماژەی بەوە کرد دوێنێ یەکشەممە لە تاران کوژراوە.
ناتانیاهۆ لە نووسینێکدا
بە زمانی عیبری، ستایشی پرۆسەی کوشتنی خادمی و هەروەها کوشتنی یەزدان میر (ناسراو
بە سەردار باقری) کرد، کە فەرماندەی یەکەی نهێنیی840ی فەیلەقی قودس بووە و بە "بەرپرسیار لە هێرشەکانی سەر جووەکان و ئیسرائیلییەکان
لە جیهاندا" وەسفی کرد.
شایانی باسە لە دوای هەڵگیرسانی
جەنگ لە 28ی شوباتەوە، ئیسرائیل دەیان سەرکردەی ئێرانی کوشتووە، لە سەروو ههمویانەوە
عەلی خامنەیی ڕابەری پێشوو، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری، محەمەد پاکپور فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران،
ههمویان لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە لە تاران کرانە ئامانج.
PM:09:38:06/04/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت