ئامانجی داهاتووی ئەمریکا و ئیسرائیل ئابووریی ئێرانە
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەک بۆ ڕۆژنامەی
"وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاشکرای کردلیستێکی ئامانجی هاوبەش، لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا
هەیە، ئامانج لێی پەکخستنی ئابووریی ئێران و زامنكردنی تێكدانی ههر ههوڵێكی رژێمی
ئێرانه كه بۆ ماوهیهكی دوور نهتوانێت ههستێتهوه.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند
تەلئەبیب، لهم ههفتهیهدا، چاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندیی واشنتۆنە، بۆ دەستپێکردنی
بە ئامانجگرتنی دامەزراوەکانی وزە لە ئێران؛ ئەمەش دەبێتە هۆی تێکدانی پرۆسهی بەرهەمهێنان،
لە یەکێک لە دیارترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و گاز لە جیهاندا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
"وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکان
ئامادەیە بۆ لێدانی تەواوی پرد و وێستگەکانی کارەبا لە ئێران، بە شێوەیەک زیانێکی
ئەوتۆیان پێ بگەیەنێت کە پرۆسەی بنیاتنانەوەیان "٢٠ ساڵی پێ بچێت، ئەگەر بەخت
یاوەریان بێت".
ڕۆژنامەکە ڕوونی کردووەتەوە
بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی ئێران، بە هەڵکشانی مەترسیداری ئەم جەنگە دادەنرێت
کە ٥ هەفتەیە بەردەوامە؛ جەنگێک ئامانج لێی ناچارکردنی تارانە بۆ پاشەکشەکردن لە
خاوکردنەوەی جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
ئیسرائیل و ئەمریکا لە
چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دەستیان کردووە بە چڕکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو
ئامانجانەی پەیوەندییان بە وزەوە نییە، لەوانە بە ئامانجگرتنی گەورەترین کارگەکانی
پۆڵا و پێترۆکیمیاوی و پردێکی ستراتیژی لە ئێران.
ئەفنیر گۆلۆڤ، بەرپرسی
پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل و جێگری سەرۆکی گروپێکی ڕاوێژکاری، دەڵێت:
"ئەوان پەیامێکی وا دەنێرن کە ئێمە جیدین، ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر کۆتاییهێنانی
جەنگ نەدرێت، ئەوا ئەو باجەی ئابوورییەکەتان دەیدات زیاتر و زیاتر دەبێت".
ئەم گۆڕانکارییە بەرەو
لێدانی ژێرخان، هەڕەشەی گۆڕینی ململانێکە دەکات بۆ جەنگی "پهكخستنی ئابووری".
پێشتریش تڕەمپ لە پەیامێکی
کورت و پوختدا لەسەر پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ"، کاتی هێرشەکەی بۆ سەر ئێران
دیاری کرد و نووسیویەتی: "سێشەممە، کاتژمێر ٨:٠٠ی شەو بە کاتی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات".
تڕەمپ هەڕەشەی بەرپاکردنی
"دۆزەخ"ی لە تاران کردووه، ئەگەر تاوەکو ئەو وادەیەی کە ڕۆژی سێشەممە دیاری
کردووە، نەگەنە ڕێککەوتن و گەرووی هورمز نەکەنەوە.
PM:06:19:06/04/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت