کۆماندۆی ئەمریکی لە ناوجهرگهی ئێران / وردەکاریی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی تیمی F-15
وێستگەنیوز-
ڕۆژنامەی "تەلەگراف"ی
بەریتانی بڵاویکردەوە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا، شەوی هەینی، لە ئۆپەراسیۆنێکی ڕزگارکردنی
پڕ مەترسیدا، چوونەتە ناو خاکی ئێران، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی تیمی فڕۆکەیەکی جەنگی
لە جۆری F-15 کە تاران، ڕایگەیاندبوو خستوویەتییە
خوارەوە.
بەپێی ئەوەی "یۆرۆنیوز"
گواستوویەتییەوە، هێزە ئەمریکییەکان سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی یەکێک لە فڕۆکەوانەکان،
لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزەوە کە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی سووتەمەنیبەخش، تێیدا بەشدار
بوون.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی هێلیکۆپتەرەکان، ڕووبەڕووی تەقەی
هێزە ئێرانییەکان بوونەتەوە و یەکێکیان پێکراوە و ناچار بووە لە نێوان دووکەڵێکی زۆردا
بەرەو عێراق بگەڕێتەوە.
لە کاتێکدا چارەنووسی
فڕۆکەوانی دووەم هێشتا نادیارە، تاران هێز و چەکدارەکانی بۆ پشکنینی ناوچە شاخاوییەکان
خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و پاداشتێکی دارایی بە بڕی 60 هەزار دۆلار، بۆ هەر
کەسێک ڕاگەیاندووە کە فڕۆكهوانهكه دەستگیری بکات.
ئەم گرژییە، هاوکاتە لەگەڵ
ڕووداوێکی تر کە یۆرۆنیوز ئاماژەی پێ کردووە، سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی
جۆری A-10 Warthog لە نێزیک گەرووی هورمز و پێکرانی هێلیکۆپتەرێکی "بلاک هۆک"
بە تەقەی ئێرانییەکان.
ههمو ئهوه، نیشانەی
توندیی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێرانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی
ئهفسانهیی/ Ghazab
al-Malhami".
لەسەر ئاستی سیاسی، دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی (NBC) جەختی لهوه کردەوە ئەم ڕووداوانە، نابنە ڕێگر لەبەردەم بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکان
یان دانوستانەکان.
بەپێی یۆرۆنیوز، تاران
پێشنیازێکی ئەمریکای، لە ڕێگەی وڵاتێکی سێیەمەوە، بۆ ڕاگرتنی تەقە بۆ ماوەی 48
کاتژمێر ڕەتکردووەتەوە و بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکانی هەڵبژاردووە.
لە تەل ئەبیب، بەرپرسێکی
ئیسرائیلی ئاشکرای کرد چەند هێرشێکی ئاسمانی کە بڕیار بوو لە ناوەوەی ئێران ئەنجام
بدرێن، هەڵوەشێندراونەتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەوڵەکانی گەڕان بەدوای فڕۆکەوانە
ونبووەکەدا نەکرێت.
ئهو بهرپرسه ئیسرائیلییه،
جەختی لهوه کردەوە پشتیوانییەکی هەواڵگریی تەواو پێشکەشی ئەمریکا دەکەن، بۆ دیاریکردنی
شوێنی فڕۆكهوانهكه، پێش ئەوەی چەکدارە ئێرانییەکان پێی بگەن.
PM:02:41:04/04/2026
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت