سەرکردەیەکی ئیخوان داوا لە سوپای سوودان دەکات بۆ یەکلایەکردنەوەی جەنگ "چەکی کیمیایی" بەکاربهێنێت
وێستگەنیوز-
حاجی ماجد سوار، سەرکردە
لە کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین لە سوودان، داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد، دووباره چەکی
کیمیایی بۆ یەکلایەکردنەوەی جەنگەکە بەکاربهێنێتەوە.
ناوبراو داوای لە سەرکردایەتی
نوێی دەستەی ئەرکانی سوپای سوودان کرد، پێش هاتنی وهرزی پایز و به ئامانجی یهكلایكردنهوهی
جهنگهكه: "دەستیان واڵا بکەن بۆ بەکارهێنانی هێزی کوشندە".
هێزی کوشندە
ئەم داواکارییە، دوای دووبارە پێکهێنانەوەی سەرکردایەتی
سەربازی دێت، کاتێک عەبدولفەتاح بورهان، فەرماندەی گشتی سوپا، یاسر عەتای وەک سەرۆکی
دەستەی ئەرکان دەستنیشان کرد؛ هەنگاوێک کە باڵادهستی بزووتنەوەی ئیخوان موسلمینی
بەسەر سوپادا، زیاتر کرد.
زاراوەی "هێزی
کوشندە"، کە یاسر عەتا، لە لێدوانەکانی پێشووی لە ساڵی 2023دا بەکاریهێنابوو،
ئاماژەیە بۆ بەکارهێنانی تهواوی ئامرازە جەنگییەکان، یاسر لهو ساڵهدا ئاماژەی بەوە
کردبوو بە ڕەزامەندی سەرکردایەتی، له شەڕەکهدا "گەورەترین ئاستی هێزی کوشندە"
بهركاربهێنن.
ئەو لێدوانانە، هاوکات
بوون لەگەڵ ئهو ڕاپۆرتانهی، ئاماژەیان بۆ ئهوه دهكرد سوپای سودان، له ههندێك
ناوچهی شهڕهكهدا، چهكی كیمایی بهكارهێناوه و سەرکۆنەکردنێکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی
لێکەوتەوە.
سزاکانی ئەمریکا
پێشتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا، لە ئایاری 2025دا، سزای بەسەر سوپای سووداندا سەپاند، ئەمەش بههۆی تۆمەتبارکردنی
سوپای سودان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، لەو جەنگەی کە لە 15ی نیسانی 2023وە، بەردەوامە.
واشنتۆن لە ڕێگەی نوێنەرەکەی
لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی كیمیایی، جەختی لهوه کردەوە ئەم تۆمەتانە، پشت به
"بنهمای بەهێز" دهبهستن.
لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی
هیومان ڕایتس وۆچ، بەکارهێنانی ماددەی کلۆری قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی، پشتڕاستکردهوه،
بهكارهێنانی ئهو ماددهیه، به گوێرهی پەیڕەوی سهرهكی ڕۆما، دەچێتە خانەی
تاوانی جەنگەوە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا، داوای لە دەسەڵاتدارانی پۆرتسودان کرد دان بەم پێشێلکارییانەدا بنێن و بەکارهێنانی
چەکی کیمیایی ڕابگرن و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکاندا
بکەن.
PM:02:25:04/04/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت