شارەزایەکی نێودەوڵەتی بۆ وێستگەنیوز: ئەمریکا لەم شەڕەدا رۆژانە ٨٩١ ملیۆن دۆلار زەرەر دەکات
وێستگەنیوز-
بە بۆچوونی دکتۆر خالید
زەینەدین، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی و شارەزای سیاسەتی گشتی و ئابووری، زیانەکانی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی لە شەڕ لەگەڵ ئێراندا رۆژانە ٨٩١ ملیۆن دۆلارە.
دکتۆر خالید زەینەدین لە
لێدوانێک بۆ وێستگەنیوز ڕاگەیاند، شەڕەکە دەچێتە مانگی دووەمەوە و پێشبینی دەکرێت
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام بن. هاوکات واشنتۆن داوای لە
کۆمپانیاکانی چەک دەکات کە بەرهەمهێنان خێراتر بکەن بۆ پشتگیریکردن لە ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئیپیکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"لە ماوەی هەفتەی یەکەمی جەنگدا، زیانەکانی ئەمریکا گەیشتە ٦ ملیار دۆلار، بەپێی
وتەی بەرپرسانی پنتاگۆن. پەیمانگای CSISی ئەمریکی تێچووی ١٠٠ کاتژمێری یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکانی بە
٣.٧ ملیار دۆلار خەمڵاندووە، کە دەکاتە تێکڕای ٨٩١ ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا. بۆیە
واشنتۆن پێشبینی دەکات بەرەو بەکارهێنانی تەقەمەنی کەمتر گرانبەها بگۆڕێت لەگەڵ
خاوبوونەوەی خێرایی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئێران".
ڕوونیکردەوە، "بەپێی
توێژەری پەیمانگای ئەمریکی ئینتەرپڕایز ئیلین مەککوسکەر پێش دەستپێکردنی هێرشەکان،
گواستنەوەی سەرباز و کەشتی و فڕۆکەی ئەمریکی نزیکەی ٦٣٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە".
ئاماژەی بەوەشکرد،
سوپای ئەمریکا 20 جۆر سیستەمی سەربازی بەکارهێناوە، بەمەش ملیارەها دۆلاری بۆ تێچووی
شەڕەکە زیادکردووە. تێچووی کارپێکردن و بەرهەمهێنانی ئەم سیستێمانە لە ٣٥ هەزار دۆلارەوە
دەست پێدەکات بۆ یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ تا دەگاتە ملیۆنان دۆلار بۆ مووشەکی
پێشکەوتوو. ئەمەش جگە لە تێچووی بەڕێوەبردنی دوو فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی کە نزیکەی
١٣ ملیۆن دۆلارە لە ڕۆژێکدا.
ڕوونیشی کردەوە، ناوەندی
ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات کە کارپێکردنی یەک کەشتی فڕۆکەهەڵگری
ڕۆژانە لانیکەم 6.5 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
کۆمپانیای بلومبێرگ تێچووی
فڕۆکەی یو ئێس ئێس جیراڵد فۆڕ نزیکەی ١١.٤ ملیۆن دۆلاری بەراورد کردوە، هەروەها تێچووی
نزیکەی ١٢٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تاکە ڕۆتۆر بە نزیکەی ٤٣.٨ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت
و تێچووی کارکردنی فڕۆکە بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی B-2 Spirit لە نێوان
130 هەزار دۆلار بۆ 150 هەزار دۆلارە بۆ هەر کاتژمێرێک.
PM:05:27:01/04/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت