تێکشاندنی فڕۆکەی ئاگادارکردنەوە گورزێکی ستراتیژی و کوشندەیە بۆ واشنتۆن
وێستگەنیوز-
ئهمرۆ دوو شهممه،
30ی ئازاری 2026، ڕۆژنامەی "دەیلی تێلێگراف"ی بەریتانی، ڕایگەیاند تێکشاندنی
فڕۆکەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئەمریکی، لە جۆری "بۆینگ E-3 Sentry" لەلایەن ئێرانەوە، وەک گورزێکی ستراتیژی و هەواڵگریی
کوشندە، بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەژمار دەکرێت.
ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە ڕوونی
کردەوە ئەم هێرشە، نزیکەی ٤ هەفتە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی ئهفسانهیی"
ڕوویداوه و دەیسەلمێنێت کە سەرکردایەتی سەربازی ئەمریکا، بە شێوەیەکی بەرچاو، بهسووك
سهری ئاستی هێز و تواناکانی هێرشبەری ئێران و توانای گەیشتنی بە ئامانجە بەرزە بایەخەدارهکان،
كردووه.
بەپێی ئەوەی لە ڕاپۆرتەکەی
"دەیلی تێلێگراف"دا هاتووە، لەدەستدانی ئەم فڕۆکەیە کە بە "ڕاداری
فڕیو" ناسراوە، زیانێکی پڕ بە ئازارە بۆ فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)؛
چونکە بە یەکێک لە گرنگترین چاودێره ستراتیژییەکان دادەنرێت کە لە مەودای زیاتر لە
400 کیلۆمەترەوە، توانای چاودێریکردن و شوێنپێهەڵگرتنی موشەک و درۆنەکانی هەیە.
هێزی ئاسمانی سەر بە
سوپای پاسدارانی ئێران، ڕۆژی یەک شەممە، بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەئامانجکردنی بنکەی
ئاسمانی "شازادە سوڵتان" لە عەرەبستانی سعوودی ڕاگەیاند، کە بووە هۆی تێکشکانی
ئەو فڕۆکەیەی بە سیستەمێکی کۆنترۆڵکردنی لەدوورەوەی یەکجار پێشکەوتوو، تەیار کراوە.
ئەو خەمڵاندنانەی کە
"دەیلی تێلێگراف" بڵاویكردووهتهوه، ئاماژە بەوە دەکەن تەنها بەهای
ماددی فڕۆکەکە، دەگاتە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار، ئەمەش له جبهخانهی چهك و تهقهمهنی
ئهمریكادا، یەکێک لە گرانبەهاترین فڕۆکەکان.
بەڵام گورزە ڕاستەقینەکە،
لە لایەنە زانیارییەکەدایە؛ چونکە تێکشاندنی بووەتە هۆی "کوێربوونی" بەشەکی
تۆڕی چاودێری پێشوەختەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، ئەمە مەودایەکی زیاتر بە موشەک و درۆنەکانی
ئێران دەدات، بۆ مانۆڕکردن و گەیشتن بە ئامانجەکانیان، پێش ئەوەی هەستیان پێ بکرێت.
ههروهها ئەمە دەبێتە
هۆی تێکەڵکردنەوەی کارتە مەیدانییەکان، لەو کاتەی واشنتۆن پێی وابوو، کۆنترۆڵی
ئاسمانی خۆی بەتەواوی چەسپاندووە.
PM:10:44:30/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت