چیرۆكه مێژووییه‌كان - چیرۆكی (یانزه) / پێش 84 ساڵ.. ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار بە چڕی بۆردومان کرا
وێستگەنیوز-
له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، دوای خۆبەدەستەوەدانی فەڕەنسا،
لە ئەنجامی هەڵمەتێکی سەربازی خێرا و کتوپڕی ئه‌ڵمانیا، ئەدۆلف هێتلەر دەستی کرد بە
ئامادەکاری بۆ پرۆسەی داگیرکردنی بەریتانیا، یان ناچارکردنی به‌وه‌ی به‌زووترین
كات له جه‌نگه‌كه بكشێته‌وه. ئامانجی هێتله‌ر له‌م ئاماده‌كارییه و هه‌وڵی داگیركردنی
به‌ریتانیا یان ناچاركردنی به پاشه‌كشه له جه‌نگه‌كه‌دا، ئه‌وه بوو، خۆی به
ته‌واوه‌تی، بۆ هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی له به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵات، دژی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت
ته‌رخان بكات.
لە
ماوەی مانگی تەموزی ساڵی1940٠، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا، به چڕی كه‌وتنه
بۆردومانكردنی به‌ریتانیا. ئه‌ڵمانیا له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا، جگە لە بەندەر و کەشتییە
بازرگانییەکان، ده‌ستیكرد به بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەکان و فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی
شاهانەی بەریتانیا، بەو هیوایەی کۆتایی بە تواناکانیان بهێنێت و كۆنترۆڵی ئاسمانی
ئەو وڵاتە بكات.
سه‌روه‌ختێك ئه‌ڵمانه‌كان، له ساڵی 1941، چه‌ند به‌ره‌یه‌كی
دیكه‌ی جه‌نگیان، دژ به سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا كرده‌وه، بەریتانیا لە کۆتاییەکانی
مانگی ئازاری ساڵی 1942، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆسته‌وه و یەکەمین پرۆسەی بۆردومانی چڕی
دژی شارێکی ئەڵمانیا ئەنجامدا، ئه‌و شاره‌ی له‌و رۆژگاره‌دا، له لایه‌ن هێزه‌كانی
به‌ریتانیا، به چڕی و به ژماره‌یه‌كی زۆری بۆمپ بۆردومانكرا، شاری "لۆبیک/ Lübeck"بوو.
هه‌ڵبژاردنی شاری لۆبیك
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ئازاری ساڵی 1942، هێزی ئاسمانی شاهانەی
بەریتانیا، سوودی لە سەرقاڵبوونی ئەڵمانیا
بە هەڵمەتە سەربازییەکەی دژی یەکێتی سۆڤیەت و چڕکردنەوەی زۆربەی تواناکانی لەو بەرەیەدا،
وەرگرت. لێره‌وه به‌ریتانیا، به مه‌به‌ستی بۆردومانكردنی چڕی شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا،
ده‌ستیكرد به داڕشتنی پلانێک. بەریتانیا لە ڕێگەی ئەم جۆرە بۆردومانانه‌وه، هەوڵیدەدا
ورەی ئەڵمانەکان بڕوخێنێت و پەیامێکیان پێ بگەیەنێت کە شارەکانیان، کەوتوونەتە ناو
مەودای فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانییەوە. به‌ریتانیا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی و به‌ده‌ستهێنانی
ئه‌و ئامانجه‌ی، شاری لۆبیک-ی وەک ئامانجێک هەڵبژارد. هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم شارە،
لەو کاتەدا، دەگەڕێتەوە بۆ بایەخە مێژووییەکەی لای ئەڵمانەکان، هه‌روه‌ها ناو شاره‌كه،
پڕ بوو له باڵه‌خانه‌ی به ته‌خته دروستكراو. ئەمەش لەگەڵ خواسته‌كانی هێزی
ئاسمانی بەریتانیا، تا بڵێیت گونجاو بوو، بۆ بەکارهێنانی بۆمبی سووتێنەر، بە مەبەستی
ئه‌نجامدانی گەورەترین زه‌ره و زیان له شاره‌كه.
وێرانبوونی لۆبیك
بۆ جێبەجێکردنی ئەم بۆردومانە، بەریتانیا بە پلەی یەکەم،
پشتی بە فڕۆکە بۆمبهاوێژە مامناوەندەکانی له جۆری "ڤیکەرز وێلینگتۆن/ Vickers
Wellington" بەست. هێزه‌كانی به‌ریتانیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،
لە شەوی نێوان 28 و 29ی ئازاری 1942دا، نزیکەی 234 فڕۆکەی جەنگی بەریتانیا، بەرەو
شاری لۆبیک بەڕێکەوتن و بۆ ماوه‌ی چەند کاتژمێرێک، بەردەوام بوون لە بۆردومانکردنی
شاره‌كه.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئەو سەردەمە، فڕۆکە بەریتانییەکان، نزیکەی
400 تۆن بۆمبیان بەسەر شاره‌كه‌دا داباراند، لە وانه نزیکەی 25 هەزار بۆمبی سووتێنەری
تێدا بوو. ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گەردەلوولێکی ئاگرین، گه‌رده‌لوولێك نزیکەی
30٪ی شاره‌كه‌ی وێران کرد. ناوەندی شوێنەواریی شارەکە، بەرچاوترین ناوچەی زیانلێکەوتوو
بوو، لە هەمان کاتدا سێ کەنیسەی مێژوویی شارەکە وێران بوون. هەروەها ئەم بۆردومانە،
بووە هۆی کوژرانی 320 ئەڵمانی و برینداربوونی هەزارانی دیکە و ئاوارەبوونی نزیکەی
15 هەزار کەس.
وه‌ڵامی هێتله‌ر
پرۆسه‌ی بۆردومانكردنی شاری لۆبیك، ئەدۆلف هێتلەری زۆر تووڕه
كرد و فەرمانیدا، له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی " بادیکەر بلیتز/ Baedeker
Blitz"، وه‌ڵامی بۆردومانه‌كانی به‌ریتانیا بدرێته‌وه.
ئه‌ڵمانیا له میانه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، كه به‌درێژایی مانگی نیسان تا حوزه‌یران،
به‌رده‌وام بوو، ژماره‌یه‌ك له شاره مێژووییەکانی بەریتانیایان بۆردومان كرد، له‌وانه
"پاس/ Bath"،
"نۆریچ/ Norwich"،
"یۆرک/ York".
ئه‌ڵمانه‌كان له‌م بۆردومانه‌دا، بە پێچەوانەی بۆردومانەکانی
پێشوو کە له بنه‌ڕه‌تدا ناوچه‌ی پیشه‌سازی یان بنكه ئاسمانییه‌كان ده‌كرانه
ئامانج، كه‌چی له‌م جاره‌دا، روویانكرده بۆردومانكردنی ناوچە کولتوورییەکان و ئەو
شوێنانەی بایەخێکی مێژوویی گرنگ و بەرزیان لای بەریتانییەکان هەبوو. سەرەڕای ئەوەی
ئەم هێرشانە، زیانی زۆریان بە چەندین ناوچە گەیاند و بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی
هەزاران کەس. بەڵام بۆردومانە شەوانەکانی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی ئۆپه‌راسیۆنی
"بادیکەر بلیتز"دا، نەیانتوانی، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وره‌ی به‌ریتانییه‌كان
هه‌بێت و به‌ریتانییه‌كان له جه‌نگه‌كه به‌رده‌وام بوون، بەتایبەت دوای ئه‌وه‌ی
ئه‌مریكییه‌كان هاتنه ناوجه‌نگه‌كه.
سه‌رچاوه
ئه‌لعربییه نێت، ته‌ها عه‌بدولناسر ره‌مه‌زان، 29ی ئازاری
2026
PM:10:55:29/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 76
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت