کەشتییەکی بەریتانیا لە گەرووی هورمز جێگیر دەکرێت
وێستگەنیوز-
ڕۆژنامەی
"سەندەی تایمز" لە 29ی ئاداری 2026، ئاشکرای کرد هێزی دەریایی شاهانە،
ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی کەشتیی" RFA
Lymebay" بۆ گەرووی هورمز.
ئەم هەنگاوە خۆپارێزییه، بە ئامانجی پاککردنەوەی ڕێڕەوە
ئاوییەکە، لە مینەكانی ئێرانییەکان دێت، ئەوەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی کۆمەڵە فڕۆکەیەکی
بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی خۆکار و بەلەمی بێ سەرنشین، کە توانای پشکنینی بنی دەریا و
لادانی هەڕەشەکانیان هەیە، بەبێ ئەوەی ژیانی مرۆڤ بخەنە مەترسییەوە.
ئەم جووڵە بەریتانییە، هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی کەشتیی هێرشبەری
ئەمریکی "یو ئێس ئێس تەرابلوس" بۆ ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی
و كهشتییهكه هەزاران سەربازی نوخبهی ئهمریكای لەسەرە.
كۆكردنهوهی ئهم ههمو هێزه، دوای لێدوانە توندەکانی دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دێت کە ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە "ساردی" هەڵوێستی
بەریتانیا دەربڕیبوو و داوای لە لەندەن کرد، بە شێوەیەکی "چالاک و بە جۆش و
خرۆشەوە" بەشداری لە هەوڵەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز بکات.
ئاشكرایه لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە، هاتووچۆ له
گهروی هورمز پەکیکەوتووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی شێتانە لە نرخەکانی نەوت لە
جیهاندا.
لە ئێستادا کەشتیی "لایم بای" لە جەبەل تاریق، بە
تیمی پزیشکی و چەکی بەرگری ئامادە دەکرێت و توانای ههڵگرتنی 500 سەربازی هەیە، تا
وەک "ژووری فەرماندەیی" بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی
ژێر ئاو کار بکات.
شایانی باسە، ناوچەکە لە دوای "بوومەلەرزەکەی 28ی
شوبات"ەوە، لە بارودۆخێکی زۆر ئاڵۆزدایە، کاتێک واشنتۆن و تەلئەبیب هێرشیان
كرده سهر ئێران و بووە هۆی کوژرانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵا، تاران وەک کاردانەوەیەک،
بەلێشاوێك موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، وڵاتانی کەنداو و ئوردن و عێراقی کردە
ئامانج، تا كار گەیشتە چاندنی مین لە گەرووی هورمز، گهروویهك ڕۆژانە نزیکەی 20
ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدا تێپەڕ دەبێت.
PM:08:41:29/03/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت