بەهۆی سڕینەوەی دەستەواژەی "مقاوهمه" هێرشێکی توند دەکرێتە سەر وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان
وێستگەنیوز-
پۆڵ مۆرقس، وەزیری ڕاگەیاندنی
لوبنان، لەلایەن لایەنگرانی حزبوڵا و ئەو دەزگایانەی لەو حزبەوە نزیکن، ڕووبەڕووی
هەڵمەتێکی سیاسی و ڕاگەیاندنی توند و ڕێکخراو بووهتهوه.
ئەمەش دوای دەرکردنی گشتاندنێک دێت، تێیدا وهزیر
ڕاگەیاندنی فەرمی پابەند دەکات، بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران كه له
٢ی ئازاری ٢٠٢٦دهرچووه.
له بڕیارهكهی ئهنجومهنی
وهزیراندا، قهدهغهی دهكات، چالاکییە سەربازی و ئەمنییەکانی حزب بڵاوبکرێنەوە
و داوا دەکات دەستەواژەی "بەرگری/ المقاومة" لە کاتی ئاماژەکردن بەو حزبە
بەکارنەهێنرێت.
وەزیر مۆرقس، گشتاندنێکی
ئاراستەی تەلەفزیۆنی لوبنان و ئاژانسی نیشتمانیی هەواڵ (NNA) کردووە و تێیدا داوای پابەندبوونی کردووە بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران،
کە چالاکییە سەربازی و ئەمنییەکانی حزبوڵای بە "نایاسایی" ناساندووە و
داوا دەکات چەک تەنها لەدەست دەوڵەتی لوبناندا بێت.
گشتاندنەکە ئەوەش دەگرێتەوە گوتارەکانی نەعیم
قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵا، بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەخش نەکرێن، ئەگەر ڕەخنە لە دەوڵەت
بگرێت، هەروەها بەیاننامەکانی باڵی سەربازی بە تەواوی بڵاونەکرێنەوە و لۆگۆی حزبیان
پێوهنه نهبێت و تەنها بە کورتکراوەیی و بە بەکارهێنانی ناوی فەرمی "حزبوڵا"
بێت، لەبری "مقاوهمه" یان "موجاهیدین".
وەزیر مۆرقس، پاساوی بۆ
ئهو ههناگاوهی ئهوهیه "لوبنان پابەندە بە بڕیارەکانی حکومەتەوە" و
جەختی کردووەتەوە دەبێت ڕاگەیاندنی فەرمی گوزارشت لە هەڵوێستی فەرمیی دەوڵەتی
لوبنان بکات، بەتایبەت لە سایەی گرژییە ئەمنییەکان و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل
بۆ سەر باشووری لوبنان.
مۆرقس بانگەوازێکی
ئاراستەی ڕاگەیاندنکاران و کەسایەتییە کاریگەرەکان و چالاکوانانی سۆشیاڵ میدیا
کردووە و داوای لێکردوون، ئاگاداری مەترسییەکانی ئەم قۆناغە بن و ڕێگری بکەن لە فیتنە
و گوتاری ڕق و کینە و هاندانی میدیایی.
هەروەها ئاماژەی بەو یەکە تایبەتە کردووە، کە لە
وەزارەتی ڕاگەیاندن، بە هاوکاری "یونسکۆ" بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست
و چەواشەکار دروستکراوە.
ئەم هەنگاوە بووە هۆی
دروستبوونی هەڵمەتێکی هاندان و تۆمەتبارکردنی وەزیر بە خیانەت و پیلانگێڕی، بەتایبەت
لەلایەن ڕۆژنامەی "ئەلئەخبار" و پلاتفۆرمە میدیاییەکانی نزیک لە حزبوڵاوه.
ئهو لایهنانه ئهم بڕیارەیان بە "خۆبەدەستەوەدان" لەبەردەم
فشارە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکاندا ناوبرد. لە بەرامبەردا، نەیارانی حزبوڵا پێشوازییان
لە بڕیارەکە کرد و بە هەنگاوێک بۆ "گەڕانەوەی سەروەریی دەوڵەت" و
"پاککردنەوەی گوتاری فەرمی لە دەستەواژە تیرۆریستییەکان" وەسفیان کرد.
پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان،
پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ مۆرقس دەربڕی. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پارتی "هێزە
لوبنانییەکان/ القوات اللبنانية، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "تاوان"ی
وەزیر مۆرقس، لای ئەو لایەنانەی هێرشەکە دەکەن، تەنها ئەوەیە کە بڕیاریداوە پابەندی
بڕیارەکانی دەوڵەت بێت.
هەروەها دەزگای ڕاگەیاندنی
پارتی "کەتائیبی لوبنانی" پاڵپشتی خۆی بۆ وەزیر ڕاگەیاند و دووپاتی کردەوە
هەڵوێستەکەی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی لوبناندایە.
وەزیر مۆرقس، وەڵامی ئەو
هەڵمەتەی دایەوە و جەختی کردەوە ئەمە "پاشەکشەی پێ ناکات و ئیرادەی لاواز
ناکات، لە بەردەوامبوون لە ئەرکە وەزارییەکانی"، دووپاتیشی کردەوە ئەو وەک پیاوێکی
دەوڵەت و یاسا، تەنها بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەکات.
وهزیری لە لێدوانەکانی
پێشووتریدا، ئهوهی روونكردهوه گشتاندنەکە هەموو پارتەکان دەگرێتەوە و تەنها دژی
یەک لایەنی دیاریکراو نییە.
ئەم گرژییە لە کاتێکی
هەستیاری گۆڕەپانی لوبناندا دێت، کە حکومەتەکەی نەواف سەلام، سەرۆک وەزیران، هەوڵ
دەدات سەروەریی دەوڵەت بەهێز بکات و پلانی سنووردارکردنی چەکی نایاسایی جێبەجێ
بکات.
PM:06:09:27/03/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت