كۆپه‌ر ئاماژه‌ی به‌و كه‌لێنه گه‌وره‌یه‌ش
كرد كه له نێوان فه‌رمانده باڵاكان و هێزه ئاساییه‌كانی ناو ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی
ڕژێمی ئێراندایه و ئه‌مه‌ی وه‌ك "دژایه‌تییه‌كی به‌رچاو" وه‌سفكرد؛ وتیشی فه‌رمانده باڵاكان له ناو حه‌شارگه ئارامهكاندان،
له كاتێكدا هێزه ئاساییه‌كان و گه‌ل "بێ پاراستن" ماونه‌ته‌وه و ڕووبه‌ڕووی
مه‌ترسی ده‌بنه‌وه.
کۆپەر هەڵسوکەوتی سەربازیی ئێستای ئێرانی بە
نیشانەی "بێ ئومێدی" وەسف کرد و ڕایگەیاند قەبارەی هێرشەکانی ئێران بە شێوەیەکی
بەرچاو کەمی کردووە؛ "لە سەرەتای جەنگدا دەرزەنێک درۆن و مووشەک پێکەوە دەبینران،
بەڵام ئێستا تەنها هێرشی تاک یان جووت دەبینرێت"، ئەمەش نیشانەی لەدەستدانی
توانای ئەنجامدانی هێرشی فراوان و هەماهەنگە.
هەروەها وتی: "هێزی دەریایی ئێران لە دەریا
نەماوە، هێزی ئاسمانی توانای فڕینی له‌ده‌ستداوه و بەرگریی ئاسمانییش تەقە
ناکات".
ناوبراو دووپاتی کردەوە پڕۆسە سەربازییەکانی
ئەمریکا بەپێی پلانەکە، یان تەنانەت لە پلانەکەش له پێشترن، بۆ پەکخستنی توانای ئێران
لە دەرەوەی سنوورەکانی.
بەپێی گوتەکانی کۆپەر، تێکشکاندنی مووشەکە
بالیستیکییەکان، درۆنەکان و هێزی دەریایی، لەگەڵ لەناوبردنی توانای بەرهەمهێنانەوەی
ئەم چەکانە، ئامانجی سەرەکین.
له‌م باره‌یه‌وه ڕایگەیاند: "تا ئەمڕۆ
١٤٠ کەشتیی ئێرانمان نوقم کردووە یان زیانی کوشندەمان پێ گەیاندوون، ئێستا هیچ
توانایەکی دەریایی ئێران لە دەریای عومان و دەوروبەری هورمز و ئاوەکانی کەنداو نەماوە."
کۆپەر ئاشکرای کرد هەماهەنگییەکی توندوتۆڵیان
لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بۆ پێکانی ئامانجە سەربازییەکان لە هەموو ئێران‌دا. هەروەها
باسی لە دروستکردنی "گەورەترین چەتری بەرگریی ئاسمانی" لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا کرد، کە ئەنجامی چەندین ساڵه هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە، بۆ
بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان.
لە کۆتاییدا فەرماندەی سێنتکۆم وتی:
"توانای جەنگیی ئێمە لە زیادبووندایە و توانای جەنگیی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی
بەرچاو پاشه‌كشه‌ی كردووه".
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه‌ی كۆتایی به پرۆسه
سه‌ربازییه‌كان دێت، له وه‌ڵامدا وتی: "بڕیاری كۆتایی، لای سه‌رۆكی ئه‌مریكایه
و ئه‌و بڕیار ده‌دات كه‌ی كۆتایی پێبێت".
سه‌باره‌ت به گه‌روی هورمز وتی: "له ڕووی فیزیاییه‌وه بۆ تێپه‌ڕبوون كراوه‌یه. هۆكاری
ئه‌وه‌ی ئێستا كه‌شتییه‌كان به‌وێدا ناڕۆن، ئه‌وه‌یه كۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی
هاویشتنی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، كه‌شتییه‌كان ده‌كاته ئامانج".