سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان: روسیا ده‌چێته ناو شه‌ڕە‌كه‌وه
وێستگەنیوز-
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 26ی ئازاری 2026، ڕۆژنامه‌ی فاینشناڵ تایمز، له ڕاپۆرتێكی هه‌واڵگریی
ڕۆژئاواییدا، ئاشكرای كرد ڕوسیا هه‌وڵێكی فراوان ده‌دات، بۆ ڕزگاركردنی هاوبه‌شه
"شه‌كه‌ته‌كه‌ی" كه ئێرانه، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی دابینكردنی پشتیوانیی
چڕی سه‌ربازی و ته‌كنیكی و هه‌واڵگرییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوو وڵات،
ڕاسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، له 28ی شوباتدا، كۆبوونه‌وه‌ی نهێنییان
ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كاندا، هه‌ردوو لا گه‌یشتووه‌ته ڕێكه‌وتنێك
بۆ ته‌یاركردنی تاران، به درۆنی ڕووسیی په‌ره‌پێدراو له جۆری "گیران 2 Geran-2"كه نه‌وه‌یه‌كی نوێ و باشتركراوی درۆنی "شاهید 136"ی ئێرانییه.
پشتیوانییه‌كانی ڕووسیا، ته‌نها چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نییه؛ به‌ڵكو به‌رپرسانی
ئه‌منی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه مۆسكۆ، ده‌ستی كردووه به دابینكردنی وێنه‌ی
مانگه ده‌ستكرده‌كان، زانیاریی وردی ئامانجه‌كان و پشتیوانیی هه‌واڵگریی مه‌یدانی،
ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی توانا جه‌نگییه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسیی
ڕژێمی ئێرانه.
به وته‌ی توێژه‌ر ئه‌نتۆنیۆ جۆستۆزی، ئێران ته‌نها به‌دوای بڕی چه‌كدا
ناگه‌ڕێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستییه‌تی سوود لە "توانا ته‌كنیكییه" باڵاكانی ڕووسیا
وه‌ربگرێت، له سیسته‌مه‌كانی ڕێدۆزی (Navigation) و
ئامێره‌كانی دژه-شه‌پۆل (Electronic Jamming)و
تاران ده‌یه‌وێت ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه، به شێوه‌یه‌كی "پێچه‌وانه" دابڕێژێته‌وه،
بۆ چاككردنی سیسته‌مه ناوخۆییه‌كانی كه له‌م جه‌نگه‌دا زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
له لایه‌كی تره‌وه، ڕاپۆرته‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن هه‌فته‌ی ڕابردوو،
ئیسرائیل بۆ بڕینی شاڕه‌گی پشتیوانییه‌كانی ڕوسیا بۆ ئیران، ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كیی
گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی له ده‌ریای قه‌زوین كردووه‌ته ئامانج.
سه‌ره‌ڕای
بوونی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی تووندوتۆڵ له نێوان مۆسكۆ و تاران، به‌ڵام به‌رپرسان
ده‌ڵێن مۆسكۆ هێشتا پابه‌نده به "هێڵه سووره‌كان"؛ چونكه ڕه‌تی
كردووه‌ته‌وه سیستمی به‌رگریی پێشكه‌وتووی S400SS.
بداته ئێران و ته‌نها به گرێبه‌ستێكی سه‌كۆی مووشه‌كهاوێژی "ڤێربا Verba " گه‌ڕۆك
ڕازی بووه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی ساڵی ڕابردوو، هێشتا
نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی "به‌رگریی هاوبه‌شی" ته‌واوه‌تی.
PM:03:27:26/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت