ئێران 400 موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل و 1119 موشەکیشی ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کردووە
وێستگەنیوز-
ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل، زیاتر
لە 400موشەکی بالیستی، ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، لە بەرامبەردا لە هەمان ماوەدا، هه‌زار
و 119 موشەکی ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کردووە.
بەپێی ئەوەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاندووە،
ئێران زیاتر لە 400موشەکی بالیستی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە 92٪ی ئەو موشەکانە تێکشکێنراون.
ناداف شۆشانی ڕایگەیاند لە 28ی شوباتەوە "ئێران زیاتر
لە 400موشەکی بالیستی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە ئاستێکی زۆر باشی تێکشکاندنی موشەکەکانمان
تۆمارکردووە کە ڕێژەی سەرکەوتنەکەی گەیشتووەتە 92٪، ئەوەش تەنها لە چوار شوێنی پێكدادان روویداوه".
ئێران چەند موشەکی ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کردووە؟
ئێران دوای هەڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا، لە 28ی شوباتی 2026، نزیکەی هه‌زار و 119 موشەک، لەگەڵ 3 هه‌زار و 792 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی
ئاراستەی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی کردووە.
ئاماره‌كان تا 22ی
ئازاری 2026،
ئاماژە بەوە دەکەن کۆی گشتی ئەو كه‌ره‌سته سەربازییانەی ئێران (موشەک و درۆن) کە
کەنداویان کردووەتە ئامانج، گەیشتووەتە 4 هه‌زار و 911، ئەمەش نزیکەی 85٪ی کۆی هێرشەکانی ئێران پێکدەهێنێت، لە کاتێکدا
تەنها 15٪ی
هێرشەکانی ئێران، ڕوویان لە ئیسرائیل بووە.
ورده‌كاری هێرشه‌كان بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو به‌م جۆره‌ی
خواره‌وه‌یه: ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی، زۆرترین هێرشی کراوه‌ته سەر، ئێران بە
زیاتر لە 1800موشەک و درۆن هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئیمارات و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی
و ئەبوزەبی، بەندەری جەبەل عەلی و دامەزراوەکانی شاری شاریقە و ڕەئسولخەیمەی،
كردووه‌ته ئامانج.
شانشینی عەرەبستانی سعوودیه‌ش ڕووبەڕووی هێرش بووه‌تەوە کە
ریاز و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کردبووە ئامانج، لە نێویاندا ئاگرکەوتنەوە لە گەورەترین
پاڵاوگەی نەوتی شانشینەکە.
هەروەها وڵاتانی تری کەنداویش بێبەش نەبوون، هێرشە موشەکی و
درۆنییەکانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ر یه‌ك له بەحرەین، کوێت، قەتەر (بە ناوچەی غازی ڕەئس
لەفانیشەوە) و عومان، كۆمه‌ڵێك شوێنیان كردووه‌ته ئامانج.
لە ڕووی باری سەربازیییه‌وه، هه‌نووكه دوای ئەو هێرشە چڕانەی
لە دوو هەفتەی یەکەمدا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئەنجامدراوون، له ئێستادا ڕێژەی هاویشتنی
موشەکە بالیستییەکان نزیکەی 90٪
دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی تێکشکاندنی نزیکەی 60-65٪ی
سەکۆکانی هاویشتنی موشەکی ئێران، لەلایەن بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.
تاران لە هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه
ده‌كات بنکە و باره‌گا سەربازییەکانی ئەمریکای كردووه‌ته ئامانج. ئه‌مه له کاتێکدایه
ڕاپۆرتەکان جەخت له‌وه دەکەنەوە ژێرخانە مەدەنی و ستراتیژییەکانی کەرتی وزە و گەشتیاری
کراونەتە ئامانج.
PM:05:36:24/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت